دەربارە

هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەی سەفین

یەکەمین پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ناحکومی لە ناوچەکە

ژمارەی قوتابییان

ستافی پەیمانگە

ژمارەی دەرچووان

بەشەکانی خوێندن

کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و ئامانجەکانی

  • پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی سەفین لەساڵی خوێندنى 2023-2024 دامەزراوە؛ سەر بە دامەزراوەی "شەهید"ە، کە گەورەترین دامەزراوەی پەروەردە و خوێندنی باڵایە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان(کەرتى تایبەت). پەیمانگەى تەکنیکى و پیشەیى سەفین، بە روانگەیەکى سەردەمییانە و وردبینانە سەبارەت بە زانست و ستانداردە ئەکادیمییەکان، بە ستافێکى شارەزا و هەروەها بە ئاگاداربوون لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار، بە نۆ بەشى زانستى لە خزمەتى پێگەیاندنى تاکەکانى کۆمەڵگەیە.

  • ئامانجی پەیمانگە

روانگە و ئامانجمان، پێگەیاندنى نەوەیەکى وشیار، ئەکادیمى و بەرپرسیارە. ئێمە لەڕێگەى بەهێزکردنی توانا زانستی و پیشەییەکانی قوتابییەوە، ئامادەى دەکەین بۆ بەشدارییەکى کاریگەر لە رەنگڕێژکردنى داهاتووی نەک تەنیا خۆى، بەڵکو کۆمەڵگەش. ئامانجمانە نەوەیەک بەرهەمبێنین، کە بە بیرکردنەوەیەکى زانستییانەى بەهێز و بە سەرنج چڕکردنەوە لەسەر داهێنان و بە هەستێکى بەهێزى بەرپرسیارانەوە، بێتە ناو کۆمەڵەوە و هەنگاو بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان هەڵێنێ. ئێمە دەمانەوێ قوتابییەکانمان نەک تەنیا فێرى زانست، بەڵکو ببنە پێشڕەوی بوارەکانی خۆشیان و جێپەنجەیان بەجێبێڵن. روانگەى ئێمە بۆ پێگەیاندنى هێزی مرۆیى کۆمەڵگەکەمان و تێگەیشتن لە پێداویستییە هەنووکەییەکانى بازاڕى کار ئەوەیە، کە سەرنج بخەینە سەر ئەو پسپۆڕى و بوارانەی، کە دەتوانن بەشێوەیەکى پیشەیى کەسانى شارەزا ئامادە بکەن و بە ئاسانى بیانکاتە هێزى کارى کۆمەڵگە. هەربۆیە بەشەکانمان لە ریزى پێویستترین پێداویستییەکانى کۆمەڵگەدان. بۆیە بە بیرکردنەوەى رخنەگرانە و بە بەهێزکردنى توانا زانستییەکانى قوتابییانمان و بە رەچاوکردنى بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانمان بەرامبەر بە تاکەکان و بە کۆمەڵ، دەمانەوێ بەشدارییەکى مانادار لە کۆمەڵگەدا بکەین.